بیناسازیی بێ مۆڵه‌ت، له كه‌ركووك قه‌ده‌غه ده‌كرێت
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركووك، له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌تی بیناسازی خانوو دروست بكات ئه‌وا خانووه‌كه تێك ده‌درێت. هه‌روه‌ها ئه‌و خانووانه‌ی له دوای ساڵی 2003ـوه له‌سه‌ر زه‌ویی تاپۆدار و به شێوه‌یه‌كی سه‌رپێچێكارانه دروست كراون، ئه‌مانه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به \"ته‌جاوز\"" ده‌ناسرێن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه بلاَو كراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی به ده‌ست په‌یامنێر گه‌یشتووه، هاوولاَتیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرن له دروستكردنی بیناسازیی خانووبه‌ره، كه مۆڵه‌تدار نه‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان له دوای ساڵی 2003ـوه، هاوولاَتیانی شاری كه‌ركووك به‌بێ ئاگاداریی ئیداره‌ی پارێزگا و شاره‌وانی، ده‌ستیان كردووه به بیناسازیی له ناو زۆربه‌ی ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ی كه تاپۆی خه‌ڵكی تره و ئه‌مه‌یش كێشه بۆ هاوولاَتیان ده‌نێته‌وه."