سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی هیندستان له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، باڵیۆزی هیندستان وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی هه‌رێم له گشت بواره‌كاندا و ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌شی بۆ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی به‌رێزیان گه‌ڕانده‌وه و ئاره‌زووی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند و روونیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئاره‌زوومه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانی فراوان و قوڵ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا و بایه‌خیش ده‌دات به فراوانكردنی بازنه و پانتایی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و به‌ره‌و باشتریان ببات و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه وڵاته‌كه‌ی له رێی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانییه‌وه ده‌توانێ رۆڵێكی دیار ببینێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌رێمی كوردستان .
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی _ش روناكیی خسته سه‌ر بایه‌خی فراوانكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانی هه‌رێم و هیندستان و دووپاتیكرده‌وه كه ژینگه‌یه‌كی باشیی وه‌به‌رهێنان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا و له‌و میانه‌شدا باڵیۆزی هیندستان هه‌رێمی كوردستانی به نمونه باسكرد كه زه‌مینه‌یه‌كی باشه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی هیند.
سه‌رۆك بارزانی ستایشی رۆڵی نه‌هرۆی سه‌ركرده‌ی مێژوویی هیندستانی كرد كه چۆن له نامه‌یه‌كیدا بۆ كچه‌كه‌ی باسی مه‌زلومیه‌ت و خه‌باتی كورد ده‌كات بۆ هێنانه‌دی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كه ئه‌مه‌یش وایكردووه هه‌ر له‌و كاته‌وه هاوسۆزییه‌ك له نێوان هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و هیندستان په‌یدا ببێ كه ئه‌مرۆ ده‌كرێ ئه‌و هاوسۆزییه بكرێته به‌ردی بناغه‌ی دۆستایه‌تیه‌كی پته‌و له نێوان هه‌ر دوو گه‌لدا .