سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان پێوه‌ری نوێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامان ره‌چاو ده‌كات
جێگری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان (شوان داوودی) له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: \"ماوه‌یه‌كه ده‌ستمان كردووه به ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م مانگه پڕۆسه‌كه كۆتایی پێبێت.\""
(داوودی) باسی له‌وه‌یش كرد دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كۆ ده‌بێته و راپۆرتی كار و چالاكیی نووسینگه و لقه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و به‌رنامه‌ی نوێی كاركردن داده‌ڕێژێت. هاوكات رێنمایی نوێ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ داده‌نێت و چه‌ند بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كاته پێوه‌ر و پێداچوونه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌ندامانی ئێستای داده‌نێت.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له ناو هه‌رێم 3 لق و دوو نووسینگه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش (عێراق) 3 لق و نووسینگه‌یه‌كی هه‌یه كه كۆنفرانسی ئه‌وانیش جگه له هی به‌غدا، به‌ڕێوه چووه و بڕیاره مانگی كانونی دووه‌می ساڵی نوێ هی ئه‌ویش ئه‌نجام بدرێت.
جێگری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی نوێكردنه‌وه‌ی پێناسی ئه‌ندامان ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ده‌توانن پێناسه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه."