سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ناكات
سكرتێری رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ) له لێدوانێكدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند له ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی نیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێراق.
(ده‌باغ) هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند هیچ كامه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (نووری مالكی) و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (جۆو بایدن) بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌وڵی چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.