بارزانی: دەستوور كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان چارە نەكات، كوردستانیان لە ڕاپرسییەكدا یەكلای دەكەنەوە
(بارزانی) لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەشی فارسیی رادیۆ دەنگی ئەمەریكا ڕایگەیاند:\"كێشەی ناوچەی جێناكۆكەكان لە دەستووردا هاتووە و ئێمەیش هەوڵ دەدەین كە بە گوێرەی دەستوور و تا دواسات چارەی بكەین، بەڵام مساوەمەی لەسەر ناكەین و، كاتێكیش دەستوور نەیتوانی یەكلای بكاتەوە ئەوا كێشەكە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكەین بۆ راپرسی لەسەركردن و لە ڕێی ڕاپرسیێكەوە گەل چ بڕیارێكی دا ئێمەی پێوەی پابەند دەبین.\""
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاشكاوانە كەموكوڕیی زۆری بەغدای لە چارەكردنی كێشەكان ڕاگەیاند و جەختی كردەوە كە كاتكوشتن كێشەكان چارە ناكات و باشترە بۆ هەموو گەلی عێراق كێشەكە بە زووترین كات چارەی بكرێت.
(بارزانی) ئاماژەی دا كە كورد بۆچوونەكانی لە پرسەكەدا ناسەپێنێ، هەروەها ڕایگەیاند \""كەس مافی ئەوەی نییە كە بۆچوونێكی دیاریكراو بەسەر خەڵكی كەركووكدا بسەپێنێ و، ئەوە كەركووكییەكانن كە بڕیار لە چارەنووسیان دەدەن و کاتێک بڕیاریان دا بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان ئەوا کاریکی زۆر باشە، ئەگەریش بڕیاریان دا كە نەگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان ئەوا بڕیار هیی ئەوانە.\"""