یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌رێكه‌وتن
سه‌ڵاح نه‌قشبه‌ندی به‌رِێوه‌به‌ری كاروباری حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان 420 كه‌س بوون، شاندێكی 20 كه‌سی له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی یاوه‌ری حاجیان بوون.
روونیشیكرده‌وه \"" پرۆسه‌ی ره‌وانه‌كردنی حاجیانی كوردستان بۆ وڵاتی سعودیه 15 به‌رده‌وام ده‌بێت، رۆژانه به پێی خشته‌یه‌كی دیاری كرا‌و به فرِۆكه سه‌فه‌ره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له كۆتاییشدا 4 هه‌زار و 650 حاجی بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌گه‌نه عه‌ره‌بستانی سعودیه\"".
وتیشی \"" تیمێكی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی كارگێری و تیمی ته‌ندروستی له گه‌ڵ حاجیانی كوردستان ده‌بن له وڵاتی سعودییه\""."