توركیا.. 7 كه‌سی تر له گه‌ڕاوه‌كانی كه‌مپی مه‌خمور زیندانی ده‌كرێن
له دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا دادوه‌ر ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه هاتنی ئه‌م گروپه بۆ ناو توركیا به فه‌رمانی ئۆجه‌لان بووه، بۆیه ناتوانن له مادده‌ی 221 له یاسای سزادانی توركی سوودمه‌ندبن كه پێی ده‌وترێت \"یاسای پاشگه‌زبوونه‌وه\"".
دواتر دادگا بڕیاری دا به 10 ساڵ و 10 مانگ زیندانیكردن بۆ مسته‌فا ئه‌یهان، هه‌روه‌ها حسێن ئیپیك و نوره‌دین توگوت و 4 كه‌سه‌كه‌ی تریش هه‌ریه‌كه‌یان به 7 ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانیكردن حوكمدران.
مسته‌فا ئه‌یهان ویستی به‌رگریكردنه‌كه‌ی به زمانی كوردی درێژه پێبدات، به‌ڵام دادگا رایگه‌یاند كه ئه‌و به زمانێك قسه ده‌كات كه دادگا لێی تێناگات و دواتر ناچار به توركی وتی: ئێمه كامپه‌كه‌مان و چه‌كه‌كانمان به‌جێهێشت و به‌ئیراده‌ی خۆمان گه‌ڕاینه‌وه بۆ توركیا، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌شمان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی بوو.
پارێزه‌ری ئه‌یهان، رایگه‌یاند: ئه‌م گروپه له كامپی مه‌خمور بوون و كامپه‌كه‌ش له‌ژێر پاراستنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندایه‌و به‌وه تاوانبار كراون كه به‌شداربوون له گروپێكی تیرۆریستی، كه‌واته ده‌بێت كه‌یسێك له‌دژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش تۆماربكرێت."