ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین به ره‌سمی وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی مالكی ده‌داته‌وه
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: دیاره ئه‌م نوسراوه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه هاتووه كه چه‌ندین نوسراو هه‌بوون له‌نێوان داموده‌زگاكانی پارێزگای دیاله‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌و ناوچه‌یه‌داو دواتر گه‌یشتووه‌ته ده‌ست سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له نوسراوه‌كه‌شدا هاتووه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌و ناوچه‌یه‌دا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، بۆیه ده‌بێت لاببرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ له‌گه‌ڵ قائیمقامییه‌تی خانه‌قین- دا قسه‌مان كردووه‌و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه‌دا كۆبووینه‌وه‌و ئه‌نجومه‌ن گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی كه به به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی مالكی بداته‌وه، به‌م شێوه‌یه:
* ئه‌و ناوچه‌یه یه‌كێكه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و مافی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شه شان به شانی ئاڵای عیراق، ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه.
* ئیداره و ویستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌كات و ماوه‌یه‌كیشه ئه‌و ئاڵایه به‌و شێوه‌یه به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور نیه، هه‌ر كاتێكیش چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه‌یه یه‌كلاییكرایه‌وه، ئه‌وكات دیاریده‌كرێت كه ئایا ته‌نها ئاڵای عیراقی تێدا به‌رزبكرێته‌وه یان ئاڵای كوردستانیش به‌رزبكرێته‌وه.