نووسینگه‌ی په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی نزیك بۆ شوێنه‌وار له هه‌ولێر كرایه‌وه
ئه‌مرِۆ له قه‌ڵای هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی دۆنی گیێغ بالیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و نه‌وزاد هادی پارێزگه‌ری هه‌ولێر فریدیك تیسیۆ سه‌ر كونسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا نووسینگه‌ی په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیك له عێراق له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
دارا یه‌عقووبی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر رایگه‌یاند \" كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر پرۆتۆكۆڵی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیك بۆ شوێنه‌وار كه سه‌ر به حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ بالیۆزی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی په‌یمانگه‌كه ئیمزا كردووه.
روونیشیكرده‌وه \""له نێو یه‌كێك له خانووه‌كانی قه‌ڵای هه‌ولێر نووسینگه‌كه ده‌ست به‌كار ده‌بێت، به‌ڵام له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسیه‌وه سه‌ره‌تا خانووه‌كه به هه‌مان شێوه‌ی ئێسته‌ی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
پاشان نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند \"" كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا كار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی له گه‌ڵ كوردستان و عێراق ده‌كات."