به‌ریتانیا بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان یارمه‌تیی كوردستان ده‌كات
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ‌شه‌مه 11/10/2011 ئارام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وزیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان پێشوازی كرد له جێگری كۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا و لێپرسراوی رێكخراوی ICMP و ژماره‌یه‌ك له زانایانی به‌ریتانی تایبه‌ت به گۆری به‌كۆمه‌ڵ.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، تیمی زانیایانی بریتانی وتوویانه كار له‌سه‌ر شوێنه‌واری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌ر چه‌كی كیمیاوی كه‌وتوون و پاك كردنه‌وه‌ی كانیاو و زه‌ویه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌م دانیشتنه‌دا به ئاماده‌بوونی په‌روین محه‌مه‌د لێپرسراوی دۆسیه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌ت و دكتۆر یاسین كه‌ریم ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادوه‌ری له كوردستان و هه‌ژار هاشم به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی هاوكاری كردنی وه‌زاره‌ت له‌ڕووی دروست كردنی تیمی تایبه‌ت به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و مه‌شق پێكردن و راهێنانیان به‌شێوازی زانستی.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ زاناكانی بریتانیا تاكو تیمێكی هاوبه‌ش سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری شوێنی ئه‌و گۆڕه به كومه‌ڵانه بن كه له‌و شاره‌دا هه‌یه، تاكو به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ بكرێت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان هه‌روه‌ها وێرای ته‌ئكید له پلانی وه‌زاره‌ت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له هه‌موو عیراق و كوردستان، ئاماژه‌ی به‌و تیمه كرد كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رازی بووه بۆ پێك هێنانی و داوای لێ‌كردن هاوكار بن بۆ مه‌شق پێكردن و راهێنانیان به‌شێوه‌ی زانستی، تاكو پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان خێراتر ئه‌نجام بدرێت.