بەرهەم ساڵح: له‌وانه‌یه سبه‌ینێ ببمه ئۆپۆزسۆن
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئێن ئار تی: ئه‌گه‌ر خوا ده‌كات به‌سازشكردن له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێزم كێشه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتی و پارتی حه‌ل ببێت، زۆر به‌مه‌منونیه‌ته‌وه و زۆر به سوپاسه‌وه ئه‌و پۆسته پێشكه‌ش به‌وه ده‌كه‌م كه بتوانێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكات، ئه‌وه وابزانم هه‌موو لایه‌كان له‌و مه‌سه‌له‌یه دڵنیان، من شتێكیشت پێ بڵێم سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروانء كاك مه‌سعود، پێموایه هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌و هیوادارم په‌یوه‌ندیی ئێمه‌و ئۆپۆزسیۆن به‌گشتی گۆڕان و یه‌كێتیی-یش به‌ئاراسته‌ی ئاساییبوونه‌وه بچێت. بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه، لێكدانه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌یه، به‌لام هه‌موومان خه‌ڵكی ئه‌م ولاته‌ینء هه‌موومان خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندین له‌ئارامیء پێشكه‌وتنی ئه‌م ولاته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستتر و ئاسایی ترمان له‌نێواندا هه‌بێت باشه.
هەر لە دیمانەكەیدا، دكتۆر بەرهەم وتی: راسته یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیان هه‌یه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی دووساڵ به‌دووساڵ بووه، كاك نێچیرڤان دوو ساڵ بوو به‌لام یه‌كێتی وای به‌باشزانی كه دووساڵی تریشی بۆ درێژبكاته‌وه‌و كاره‌كانی به‌ئه‌نجامبگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ی ئێمه بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ش دوو ساڵ به‌دووساڵه و له‌ئه‌نجامدا ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م، به‌لام لێشت ناشارمه‌وه قسه‌ی منیشی تێدا هه‌یه، قسه‌ی من هه‌ڵمگرتووه له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك مه‌سعودو جه‌نابی مام جه‌لال-دا ده‌كرێت، به‌لام ده‌مه‌وێت شتێكت پێبڵیم له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، من داوام نه‌كرد ببم به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بێگومان شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ء ئه‌ركێكی سه‌ختیشبوو كه رووبه‌ڕووی من كرایه‌وه، هیوادارم له‌م دووساڵه‌ی رابردوودا توانیبێتم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانم له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه به‌ڵێنمان دابوو به‌خه‌ڵك هه‌رنه‌بێت به‌شێكی گرنگی جێبه‌جێ بكه‌ین، دووساڵی پڕ كێشمه‌كێش، به‌لام پێموایه دووساڵی ئه‌نجامی گرنگی لێكه‌وته‌وه‌ء كۆمه‌ڵێك رێچكه شكێنی ده‌ستپێشخه‌ریی گه‌وره‌مان كردووه بۆ میلله‌ته‌كه‌مانء بۆ ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستان، به‌هیچ جۆرێك داوای دووساڵی تر ناكه‌م نه‌داوام كردووه‌ء نه خراویشه‌ته‌ڕوو، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێشتا به‌شێوه‌ی ره‌سمی له‌نێًوان یه‌كێتیء پارتی باس نه‌كراوه به‌شێوه‌ی ره‌سمیش له‌گه‌ڵ مندا باسنه‌كراوه، خۆ منیش په‌یوه‌نددارم به‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌لام كه كاتێك هاته سه‌ر وه‌خته‌كه، بۆچوونی راشكاوانه‌ی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌ده‌م، به‌لام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم من هیوادارم وابێت هیودارم ئه‌م قسه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌م راستگۆبم له‌گه‌ڵ خۆمء راستگۆبم له‌گه‌ڵ میله‌ته‌كه‌م، قه‌سه‌یه‌كی سیاسی هه‌روا گشتی نه‌بێت، من خزمه‌تگوزاری گه‌له‌كه‌ی خۆمم له‌ئه‌زموونی ئه‌م دوو ساڵه‌دا، هیوادارم شتێكم بۆ میلله‌ته‌كه‌م كردبێت، كۆتایی به‌م دووساڵه بێتء من له‌جێگه‌یه‌كی تربم خزمه‌ت بكه‌م، هه‌ر ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم، هه‌ڤاڵێكی تر بێته جێگه‌م ئه‌ركی سه‌رشانی منه پشتیوانء هاوكاری بم، پێموایه له‌و مه‌سه‌له‌یه تێپه‌ڕكه‌ین كه مه‌وزوعی رۆژه‌ء ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌مێنێته‌وه یان نامێنێته‌وه گرنگترین شت ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كرێت یان جێبه‌جێ ناكرێت، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه كوردستان به‌ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌ساتء حوكمڕانیی هاوولاتیبووندا ده‌ڕواتء كۆتاییهێنان به‌م كێشمه كێشمه سیاسییانه یاخود چه‌ق به‌ستنه له‌ناو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی رابردوو.