سه‌نته‌ری كه‌لتوری ئه‌ڵمانیا - كوردستان سیمینارێكی سه‌باره‌ت به دیموكراسی و فیدراڵی رێكخست
سه‌ره‌تا به‌ڕێز زیگی مارش به‌رپرسی سه‌نته‌ری كه‌لتوری ئه‌ڵمانیا – كوردستان ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد تێیدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و ئامانجی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی روونكرده‌وه كه بره‌ودانه به په‌یوه‌ندی كه‌لتووری نێوان هه‌ردوو گه‌لی ئه‌ڵمانیاو كوردستان.
پاشان فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسی و فیدڕالی له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق پێشكه‌ش كرد. به‌ڕێزیان گووتی دوای راپه‌ڕینی 1991 هه‌رێمی كوردستان ئازادی به خۆیه‌وه بینی و له‌ساڵی 1992 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن وه‌ك یه‌كه‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراو په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زرا. له دانیشتنه به‌راییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش بڕیار له‌سه‌ر فیدرالیه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان درا.
به‌ڕێزیان گووتی هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و كات به‌هۆی گه‌ماڕۆ ئابووریه‌كان و فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عیراق و فشاری عیراق له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاسته‌نگ زۆر بوون، به‌ڵام به بڕوای ته‌واومان به دیموكراسیه‌ت بناغه‌یه‌كمان دانا بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و پێشكه‌وتوو.
دوای ساڵی 2003 ده‌رفه‌تێكی تر هاته پێش ئه‌ویش رووخانی رژێمی دیكتاتۆریه‌ت بوو له به‌غداو كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوو به ڕووی عیراق. داڕشتنی ده‌ستووری عیراقی فیدڕاڵ زه‌مینه‌ی له‌باری ره‌خساند تا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمیكی فه‌رمی له چوارچێوه‌ی عیراقی فیدڕاڵ بناسرێت. ئه‌مه‌ش وایكرد كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه بكه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی خۆیانی تێدا بكه‌نه‌وه‌و ئێستا له‌رێگه‌ی 21 نوێنه‌رایه‌تی بیانی په‌ره به په‌یوه‌ندیه سیاسی و دیپلۆماسی و بازرگانیه‌كانیان بده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا ووتی: بێگومان گۆڕینی رژێمێكی دیكتاتۆری خۆسه‌پێن بۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی پێویستی به كاته، هاوكات پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستووری عیراق ئاسته‌نگێكی تره له‌سه‌ر رێگای به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه.
پاشان به‌ڕێز مارتن رۆنگ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به مێژووی دیموكراسی و فیدرالیه‌تی ئه‌و وڵاته پێشكه‌ش كرد، به‌ڕێزیان باسی له ئه‌زموونی دیموكراسی و فیدارالی ئه‌ڵمانیا كرد‌و گووتی وه‌نه‌بێت ئه‌م سیسته‌مه كه‌م و كوڕی نه‌بێت. زۆر جار پراكتیزه كردنی دیموكراسی ئاسته‌نگی دێته پێش، به‌ڵام به ده‌ستوور و دادگای باڵا ده‌توانین به‌سه‌ر گرفته‌كاندا زاڵ بین.
ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ گووتی دیموكراسی به ئاسانی به‌ده‌ست نایه‌ت، ده‌بێ كاری زۆری بۆ بكرێت و له‌گه‌ڵ گۆڕانی بارودۆخ یاساكان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. هاوكات باسی له ئه‌زموونه ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كرد كه چۆن 16 هه‌رێمی فیدرالی هه‌یه و هه‌ر هه‌رێمێك خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیه ته‌نها هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌نده.
پاشان رۆلف ئۆلریچ كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به مێژووی دیموكراسی و سه‌ره‌تای دروستبوونی فیدرالیه‌ت له ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش كرد. به‌ڕێزیان گووتی دیموكراسی وه‌ك سیسته‌م سه‌ره‌تا پێشوازی لێنه‌كرا، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات زۆرینه‌ی ووڵاتان ئه‌و سیسته‌مه‌یان په‌یڕه‌و كرد.
به‌ڕێزیان به‌راوردێكی له نێوان فیدرالیه‌تی ئه‌ڵمانیاو عیراق پێشكه‌ش كرد و گووتی له ئه‌ڵمانیا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند سنوورداره‌و هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان زۆره. به‌ڵام له عیراقدا به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند سنوورداره به‌ڵام له واقیعدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوانتره
پاشان ده‌رگای گفتوگۆ بۆ پرسیار‌و سه‌رنج و تێبینی به‌ڕووی ئاماده‌بووان كرایه‌وه.