وه‌زاره‌تی كاره‌با سیمینارێك بۆ پرۆفیسۆر مونیر یه‌حیا شاره‌زای بواری كاره‌با ساز كرد
له دیدارێكدا وه‌زیری كاره‌با وێڕای به‌خێرهێنانی میوانی ناوبراو ، باسێكی سه‌باره‌ت به بارودۆخی كاره‌باو هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد كه به شێوه‌یه‌كی زانستی و رێك و پێك توانیویه‌تی جێبه‌جێی بكات له پێناو بره‌ودان به ره‌وشی كاره‌با و پێشخستنی به هاوكاریی شاره‌زا و پسپۆڕانی به ئه‌زموونی بیانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نیدس ستایشی هاوكاریی و ئاسانكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان كه ده‌خوازن له پێشخستنی ره‌وشی كاره‌بای هه‌رێمدا كار بكه‌ن و ئه‌مه‌شی به بناغه‌یه‌كی پته‌و وه‌سف كرد بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
دواتر به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌با و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و راوێژكار و شاره‌زا و گشت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم و ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌ت، له هۆڵی هۆتێل نۆبڵ له هه‌ولێر، له ژێر ناونیشانی ئاینده‌ی په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی كاره‌با و سیسته‌مه‌كانی كاره‌با و گواستنه‌وه‌ی بۆ جیهانی نوێی دیجیتاڵی، سیمینارێك بۆ پرۆفیسۆر دكتۆر مونیر یه‌حیا ساز كرا.
تێیدا ناوبراو باسێكی تێر و ته‌سه‌لی له باره‌ی دوا گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌ندازیاریی كاره‌با و ئه‌زموونی ئه‌بوزه‌بی و هه‌نگاوه‌كانی لوبنان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌ی كاره‌با پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.