وه‌زیری په‌روه‌رده: به‌بایه‌خه‌وه له ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان ده‌ڕوانین
سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده قوتابخانه‌ی گوندی كه‌له‌كینی سه‌ر به ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی شاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخواز و كه‌سایه‌تی گوند حاجی مه‌سعود مسته‌فا بنیادنراوه.
له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی له حاجی مسته‌فا مه‌سعود كرد‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێزیانی به‌رزنرخاندو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی خێرخوازانی به‌پێویستزانی بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی كه‌می ناوه‌ندی خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا.
شایانی باسه حاجی مسعود مسته‌فا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی قوتابخانه‌یه‌كی 9 پۆلی له گوندی كه‌له‌كین بنیادناوه‌و براكه‌شی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له هه‌مان گوند دروستكردووه.
به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به‌ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كه‌موكوڕی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر هه‌ریه‌كه له قوتابخانه‌كانی هه‌كار و ئاكاری بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڕه‌كی سه‌فینی شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه چاوی به‌ستافی ئه‌م قوتابخانانه كه‌وت و، گوێی له تێبینییه‌كانی مامۆستایان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كان گرت.