بی بی سی راپۆرتێك لەبارەى قاچاخی سەر سنووری هەرێم بڵاو دەكاتەوە

بی بی سی راپۆرتێك لەبارەى قاچاخی سەر سنووری هەرێم بڵاو دەكاتەوە
تۆڕی دەنگوباسی (بی بی سی)، زنجیرە راپۆرتێكی رۆژنامەوانیی لەبارەى هەرێمی كوردستان هێناوەتە ئەنجامدان كە پێوەندییان بەپەرەسەندنی ئابووری، سیاسی، مرۆیی و دۆخی گشتیی هەرێمەوە هەیە، لە بەشێكیدا باسی قاچاخی كاڵاگۆڕیی نێوان هەرێم و ناوچەیلی كوردستانی ئێران دەكات.

ژیار گوڵ لە راپۆرتەكەیدا كە سەردانی ناوچەیلی سنووریی كوێستانیی نێوان قەڵادزێ لە هەرێم و شارۆكەى سەردەشت لە كوردستانی ئێرانی كردووە، باسی ژیانی رۆژانەی قاچاخچییەلی دەڤەرەكەی كردووە كە، \"زۆربەى خەڵكی ئەو ناوچەیە وەك سەرچاوەی بژێو روویان لە بەقاچاخ ئاودیوكردنی بەنزین و تایە لە ئێرانەوە بۆ هەرێم و گواستنەوەى خواردنەوەی كهۆڵی و كەلوپەلی جوانكاری بۆ دیوی ئێران كردووە\"".

ئەو راپۆرتە كە شەوی رابردوو هاتە بڵاوكردنەوە، ئاماژەی كردووە، \""زۆربەی قاچاخییەل چەندان جار مەترسیی مەرگیان لەسەر بووە و دەرباز بوونە كە بەزیندەماڵەوە بەنهێنی لە پشت بنكەى سەربازیی ئێرانی دەسووڕێنەوە، هەرچەندە لایەنی ئێرانی هەوڵی زۆر داوە دیاردەكە بنەبڕ بكا، بەڵام بەهۆی كێشەى بێكاری لەو كارەدا سەركەوتوو نەبووە\"".

لاوێك /22 ساڵ/ گوتی، \""قوتابیی ساڵی چوارەمی زانستگە لە بەشی ئەندازیاریم و ماوەیەكە بۆ بژێوی ژیان رووم لە كاڵاگۆڕیی قاچاخ لە سنوور كردووە و تاكە سەرچاوەی داهاتی ماڵباتمە\"".

هەندێجار قاچاخچییەلی كورد لە سنوور تووشی مین و تەقەى هێزی ئێرانی دەبن و دێنە كوشتن، لە نوێترین نموونەدا (حوسێن دەروێشی) كە خاوەنی 2 منداڵ بوو و بەتەقەى هێزی سنووریی ئێران هاتە كوشتن، جگە لەوەى بەشێكیان ئاژەڵی بارەبەریان لێ دێتە كوشتن.

پیاوێك /50 ساڵ/ كە دانیشتووی سنوور بوو بەتوڕەیی گوتی، هیچ دەسەڵاتێك لە دنیا نییە ئاژەڵ بێنێتە كوشتن، پێژماردن بەسەر ئێمەدا بێننە سەپاندن، بەڵام بۆچی ئاژەڵی بێ زوان دەكوژن!.


و:ئاكانیوز"
Top