په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی توركیا سوێندی یاساییان خوارد
به‌شێك له‌دانیشته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی توركیا ته‌رخانكرا بۆ مه‌راسیمی سوێند خواردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی BDP پارتی ئاشتی و دیموكراسی و تێیدا له‌یلا زانا چالاكوان و كه‌سایه‌تی سیاسی كوردستانی توركیا سوێندی یاسایی خوارد.
له‌لایلا زانا پێشتر له‌ساڵی 1991دا وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌كاتی سوێندخواردنیدا له‌په‌رله‌مان به‌زمانی كوردی سوێندی خوارد كه ئه‌وكاته به‌كارهێنانی زمانی كوردی له‌دانیشتنه ره‌سمییه‌كانی ئه‌وڵاته‌دا قه‌ده‌بوو، بۆیه به‌و هۆیه‌وه په‌رله‌مانی توركیا مافی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی لێسه‌نده‌وه.
هه‌روه‌ها دواتریش له‌یلا زانا به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه PKK له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی تری‌دا سزای 10 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌و دواتر له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2004دا له‌لایه‌ن توركیاوه ئازادكرا‌و له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵیشدا ناوبراو جارێكی تر له‌سه‌ر لیستی BDP خۆی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان كاندید كه دواتر وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.