فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زیاتر لە 21 ملیار دینار زیانیان به پارێزگای دهۆك گەیاندووە
بەرپرسانی دهۆك، بە فەرمی داوایان لە حكوومەتی عێراق كردووە كە زیانلێكەوتووانی تۆبارانەكانی توركیا لە سنووری ئهم پارێزگایه قەرەبوو بكرێنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچكام لەو هاووڵاتیانەی بە هۆی تۆبارانەوە زەرەرمەند بوون قەرەبوو نەكراونەتەوە.
بەڕێوەبەری كارگێڕی لە دیوانی پارێزگای دهۆك (حەسەن عەبدوڵڵا) بۆ ڕۆژنامەی \"هەولێر\"" وتی: \""لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگاكه بە هۆی تۆبارانكردنی گوند و ئاواییەكانی سنووری شارۆچكەی ئامێدی و زاخۆوە لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە، بە بڕی زیاتر لە 21 ملیار و 469 ملیۆن دینار زیان بە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە گەییشتووە.\""
ههروهها وتی: \""بە پێی فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە 13996 لە 9/11/2010ـدا، بە نوێنەرایەتیی چەندین دامودەزگەی حكوومی ناوچەكە بە پێی ژمارە 446 لە 20/1/2011 بە فەرمانی كارگێڕی لە دیوانی پارێزگای دهۆك، لیژنەیەك كە لە چەندین كەسی پسپۆڕ و تایبەتمەند پێك هاتووە، بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو زەرەر و زیانانە دەستنیشان كراوە كە بە هۆی تۆبارانەكانی توركیا بە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دهۆك كەوتووە ، تا ئێستایش بە پێی ئەو بەڵگانەی بە دەست ئێمە گەییشتوون، بە بڕی زیاتر لە 21 ملیار و 469 ملیۆن دینار زیان بە هاووڵاتیانی ناوچەكانی ئامێدی و زاخۆ گەییشتووە، ئێمەیش وەك كارگێڕی لە دیوانی پارێزگا، چەندین ڕاپۆرتمان بۆ چەندین شوێن بەرز كردووەتەوە و داوامان لە پەرلەمانتارانی دهۆك كردووە كە داواكارییەكەمان بگەیەننە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانەی بە هۆی تۆبارانەوە زەرەرمەند بوون، قەرەبوو بكرێنەوە.
بههۆی تۆپارانی بهردهوامی فرۆكه جهنگیهكانی توركیا بۆ ناوچه سنووریهكانی ههرێمی كوردستان زیاتر له 700 خێزان ئاواره وون و زیانێكی زۆر به بهروبومهكانیان گهیشتوه و چهند كهسی سڤیلیش بوونهته قوربانی."