ئه‌مساڵ زیاتر له 16 ملیۆن كتێبی خوێندن له‌هه‌رێم چاپكراوه
ئیسماعیل به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به‌چاپكردنی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ ساڵی خوێندنی (2010 – 2011) زیاتر له 21 ملیۆن و 417 هه‌زار كتێبی بۆ هه‌ردوو قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی چاپكردووه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 110%، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی خوێندنی (2011–2012) وه‌زاره‌ته‌كه‌مان 16 ملیۆن و 37 هه‌زارو 393 كتێبی له رێگه‌ی هه‌ردوو چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌شاری هه‌ولێرو سلێمانی له‌گه‌ڵ 5 چاپخانه‌ی خۆماڵی و 3 چاپخانه‌ی توركی و 2 چاپخانه‌ی لوبنانی چاپخانه‌یه‌كی به‌ریتانی بۆ هه‌ردوو قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی چاپكردووه كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 50% پڕۆگرامه‌كانی هه‌ردوو قۆناغی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی.
وتیشی: ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌بێت ساڵانه بۆ هه‌ریه‌ك له‌پۆله‌كانی (1-2-3) ی بنه‌ڕه‌تی رێژه‌ی 100% كتێبه‌كانیان بۆ چاپ بكه‌ین، چونكه خوێندكاری ئه‌م پۆلانه حه‌ز له‌په‌رتووكی تازه‌و جوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ پۆله‌كانی تری بنه‌ڕه‌تی و قۆناغی ئاماده‌یی ساڵانه رێژه‌ی چاپكردنی په‌رتووكه‌كانی خوێندن به‌پێی ژماره‌ی خوێندكاران و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كرێن، ده‌گۆڕێت.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی زۆری رێژه‌ی چاپكردنی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه، خۆشبه‌ختانه ده‌بینین ساڵ له‌دوای ساڵ دیارده‌ی فرۆشتنی كتێبی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌سه‌ر شه‌قام و ناو بازاڕه‌كاندا كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی سوود به‌خشه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ره‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه ئێستا ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆر كتێبی خوێندن چاپده‌كرێت و به‌سه‌ر خوێندنگاكاندا دابه‌شده‌كرێن، بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه‌تاكو مانگی 11-2011 سه‌رجه‌م كتێبی چاپكراوی تازه بگاته خوێندنگاكان و به‌سه‌ر خوێندكاران دابه‌ش بكرێن.