به‌مه‌به‌ستى وتوێژ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌شداریكردنیان له پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیا كۆبووه كه نوێنه‌رى 12 كۆمپانیاى له‌خۆى گرتبوو، ئه‌م شانده كه به‌هاوكارى نووسینگه‌ى ئابورى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمى كوردستان هاتوونه كوردستان، تایبه‌تمه‌ندن له بواره جیاجیاكانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كانى شاره‌وانى ، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌شیان وه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌كه بۆ وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت وگوزاریان روونكرده‌وه ، بۆ ئه‌وه‌یه بزانن ده‌توانن له‌هه‌رێمى كوردستاندا له‌كام بواردا هاریكارى بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌نیازن چه‌ند سیمنارێك ئه‌نجامده‌ن و سه‌ردانى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار وێراى پیشاندانى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئاستى پسپۆرى و شاره‌زایى و ئیمكانیه‌تى هونه‌رى كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیا له ئاستێكى به‌رزدان و پێشتریش چه‌ندین كۆمپانیاى دیكه‌ى ئه‌ڵمانى پرۆژه‌ى جیاجیان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له‌بوراى دیزاین و ماسته‌ر پلانیش كارى باشیان له‌هه‌رێمى كوردستان كردووه،بۆیه ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانكاریه‌كتان پێشه‌كه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌بواره جیاجیاكان هاوكاریمان بكه‌ن، له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت وگوزار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه ده‌توانن له پرۆژه‌كانى شاره‌وانیشدا به‌شدارى بكه‌ن، به‌تایبه‌تى هه‌ردوو كه‌رتى ( ئاو و ئاوه‌رۆ) ، كه ئه‌م بواره بوارێكى گرنگه و به‌رنامه‌ى وه‌زراه‌تى شاره‌وانیش به‌وجۆره‌یه كه پرۆژه‌كانى ئاوه‌رۆ ئه‌وله‌ویه‌ت پێبدات و له‌م بواره ده‌توانن له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان هاوكاریمان بكه‌ن.