به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى روسیا له‌بوارى گه‌شت و گوزار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى، ئه‌مرِۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ ڤالێرى یۆسپیلۆڤ كونسولى گشتى ده‌وڵه‌تى روسیاى فیدرال له هه‌ولێر كۆبووه‌وه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار باسى بواره‌كانى په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى له‌كوردستان كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه یه‌كێك له‌وبوارانه‌ى ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ى كاره‌كانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار، كه‌رتى گه‌شت و گوزاره له‌هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌م كه‌رته‌ش ئێستا به‌رنامه‌ى پێویستى بۆ دارِێژراوه و ده‌مانه‌وێت ده‌ست به‌پرۆسه‌یه‌كى فراوان بكه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمپانیا و بزنسمانه‌كانى روسیاش له‌بوارى گه‌شت و گوزار ئه‌زموونێكى باشیان هه‌یه، بۆیه ده‌توانن له بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شت و گوزار رۆڵى باشیان هه‌بێت، له‌لایه‌كى دیكه و سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى به‌تایبه‌تى كه‌رتى ئاو ئاوه‌رۆ ، وه‌زیرى شاره‌وانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه له‌م بواره‌شدا پرۆژه‌ى زۆر گرنگ و ستراتیژیمان له‌به‌ر ده‌سته و كۆمپانیاكانى روسیا ده‌توان بێنه هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى له ململانێى و كێبركێى كۆنتراكته‌كان بكه‌ن، كونسولى گشتى روسیاى فیدرال وێراى پیشاندانى سوپاسگوزراى خۆى بۆ ئه‌م پێشوازى و ئاماده‌باشى یه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌و باردۆخه ئارامه‌ى ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان دابینكردووه زه‌مینه‌ى پرۆسه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه و بۆته هۆكارى ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هه‌موولایه‌ك رابكێشێت، هه‌ربۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كونسولى گشتى روسیا ئاماده‌باشى ولاَته‌كه‌ى پیشاندا كه له‌هه‌موو بواره‌كاندا هاریكارى هه‌رێمى كوردستان بكات.