یه‌كه‌م فیستڤاڵی كولتووری كوردی- ئه‌ڵمانی له هه‌ولێر له‌م هه‌فته‌یه به‌رِێوه‌ده‌چێ
زێگی مێرخس به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كه له ته‌ڵاری پارێزگه‌ی هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند \"سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو له شاری هه‌ولێر فیستڤاڵی كولتووری كوردی ئه‌ڵمانی به‌رِێوه‌ده‌چێت.
روونیشیكرده‌وه \""فیستڤاڵه‌كه ماوه‌ی 4رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه فیستڤاڵێكی كولتووری و سیاسیی و زانستیه، ئامانجیش لێی نزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو كولتووری ئه‌ڵمانی و كوردیه له یه‌كتر، له یه‌كه‌م رۆژی فیستڤاڵه‌كه‌دا گرووپی هونه‌ری (ئه‌لفۆرن - بله‌ورز) له به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر نمایشی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ رۆژی دواتریش هه‌ر دوو گرووپی فێرتینگ لۆز و هۆسدمی كۆنسێرتێكی مۆسیقی له به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
زیاتر گوتی \"" له سێیه‌م رۆژی فیستڤاڵدا له سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئه‌ڵمانی له شارۆكه‌ی عه‌نكاوه له باره‌ی شاری به‌لین و ئه‌و پرۆسه ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندووه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له پاش جه‌نگی دنیایی دووه‌م له‌م شاره روویداوه راپۆرتێك نیشان ده‌درێ، له سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین له دوا رۆژی فیستڤاڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی سه‌باره‌ت به دیموكراسی و فیدراڵیزم و بنه‌ماكانی پێشكش ده‌كرێت."