پرسى ژینگه له هه‌رێمى كوردستان و هۆكاره‌كانى پیسبوونى گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له هۆڵى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه به‌رێوه‌چوو باس له‌ره‌وشى ژینگه‌و ئه‌و هۆكارانه كرا كه بوونه‌ته هۆى پیسبوونى ژینگه له هه‌رێمى كوردستان .
سه‌ره‌تا د. حسن محمد سوره سه‌رۆكى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه تیشكى خسته‌سه‌ر گرنگى ژینگه و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ ،و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ش ئه‌و فاكته‌رانه خرایه‌روو كه هۆكارن بۆ پیسبوونى ژینگه له هه‌رێمى كوردستان.
پاشان هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانى لێژنه‌كه و شاندى میوان چه‌ند پێشنیازێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى ژینگه خسته روو،له‌وانه دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازى تایبه‌ت و دورخستنه‌وه‌یان له شاره‌كان و كاركردن له‌سه‌ر كۆنترۆڵى جۆرى ئۆتۆمبێلى هاورده‌كراو و ئه‌كتیڤ كردنى سندوقى پاڵپشتى ژینگه له هه‌رێمى كوردستان وله كۆتایشدا كاركردنى زیاتر بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ى هۆشیارى پاراستنى ژینگه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له رێگاى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه‌وه.