روداو.. ئەگەر نێچیرڤان بارزانی ببێتەوە بەسەرۆكی حكومەت، گۆران ئامادەن بەژداری تێدا بكەن
![روداو.. ئەگەر نێچیرڤان بارزانی ببێتەوە بەسەرۆكی حكومەت، گۆران ئامادەن بەژداری تێدا بكەن](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/goran-231qwq21321.jpg )
به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) باسی ورده‌كاری دانیشتنه دوو قۆڵییه‌كه‌ی رۆژی 22/9/2011ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و گوتى \"سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنیدا ئه‌و چوار بڕیاره‌ی له‌سه‌ر داوای ئۆپۆزیسیۆن ده‌ریكردوون جێبه‌جێبكرێن، ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڵێنیدا هاوكارى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بێ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی\"".
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی \""سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به كاك نه‌وشیروانى گوت كه نێچیرڤان بارزانی راده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه بكات، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌ی چاكسازیش بكات\"".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گوتی \""ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌نگاوانه بكات، ئه‌وا باشترین رێگه‌یه و خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی سه‌ربگرێ، چونكه كاك نێچیرڤان كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموونه و جه‌ریئه و په‌رۆشى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌له‌فه‌كه لاى ئه‌وبێت، ده‌ستوبردى باشتر و جددییه‌تى زیاتر ده‌بێ بۆ جێبه‌جێكردنیان\"".
د. سه‌لاحه‌دین بابه‌كر، گوته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووش دانی ئه‌و سه‌رپه‌رشتییه‌ی به نێچیرڤان بارزانی باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و گوتی \""ئه‌و پێشنیازه‌ى به‌ڕێز بارزانیمان پێ باشه\"".
هه‌روه‌ها گوتیشی كه بارزانى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوو په‌یامى دایه نه‌وشیروان مسته‌فا \""یه‌كه‌میان كه گوتى نێچیرڤان بارزانی سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌ی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی هه‌ر چوار بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌یویست بڵێ له‌نێو پارتیدا دووبه‌ره‌كی نییه و ئێمه‌ش له‌وه تێگه‌یشتین، په‌یامی دووه‌می بارزانی ئه‌وه‌بوو له سه‌رپه‌رشتیكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازی كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هێور ببێته‌وه ئه‌وا پارتی حكومه‌ت ده‌گرێته ده‌ست و نێچیرڤان بارزانی ده‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌ت\"".
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تدا، ئه‌گه‌ر پارتى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان گوتى \""ئه‌گه‌ر كاك نێچیرڤان بارزانى ببێته سه‌رۆكى حكومه‌ت و ده‌ست به چاكسازى بكات، ئه‌وكات هیچ پاساوێك له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا نامێنێت بۆ به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌تدا، بگره به‌شداریش ده‌كه‌ین\"".
عه‌بدولسه‌تار مه‌جید، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى گوتی\""سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزیسیۆن باسى به‌شدارى ئۆپۆزیسیۆنیش ده‌كات له حكومه‌ت، به‌ڵام ئێمه تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ چاكسازى رێكنه‌كه‌وین، باسى به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌ت ناكه‌ین\""."