سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە توندی زنجیرە تەقینەوەکانی شاری کەربەلا ئیدانە دەکات

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە توندی زنجیرە تەقینەوەکانی شاری کەربەلا ئیدانە دەکات
ئێواره‌ی دوێنێ یەکشەممە سەرۆکایەتی هەرێمی کورستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە توندی زنجیرە تەقینەوەکانی شاری کەربەلا ئیدانە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە:

\"بە داخەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 25/9/2011 زنجیرە تەقینەوەیەک لە ناو شاری کەربەلا روویاندا و لە ئەنجامی ئەو پەلامارە تیرۆرستییە دڕندانەیە بە دەیان هاوڵاتی بێگوناهی ئەو شارە بوونە قوربانی\"".

\""سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وێڕای بە توندی ئیدانە و مەحکوومکردنی ئەم هێرشە تیرۆرستییە، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە دەکات و لە یەزدانی گەورە داواکارە شەهیدان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەش بۆ برینداران دەخوازێ\"".

\""ئەم زنجیرە تەقینەوەی ئەمڕۆ و ئەنجامدانی چەندین هێرش و پەلاماری دیکەی لەم شێوەیە کە لەم دواییەدا روویاندا نیشانەی ئەوەیە کە تیرۆرستان جموجۆڵی خۆیان بەرفراوان کردووە، بۆیە لەسەر تەواوی هێز و لایەنەکانی وڵات پێویستە یەکهەڵوێست بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی تیرۆر و لەباربردنی پیلانی تیرۆرستان\"".

وتەبێژێک بە ناوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
25/9/2011"
Top