له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ هه‌رێم، باڵیۆزی ئوسترالیا له عیراق سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كات
له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی ئوسترالیا له عیراق ئه‌مڕۆ خاتوو لیندال ساكس سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كرد و له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت باسیان له ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عیراق په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
له دیدارێكدا كه هه‌ڤال ده‌سكۆ عه‌زیز نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئوسترالیا ئاماده‌بوو، فه‌لاح مسته‌فا پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو وێڕای باسكردنی ئه‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتانه‌ی له رابردوو به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتبوو. هاوكات تیشكی خسته سه‌ر سیاسه‌ت و تێڕوانینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابووری و پێشخستنی بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و كرانه‌وه به‌رووی جیهان و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت.
باڵیۆزی ئوسترالیا له عیراق خاتوو لیندال ساكس خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشاندا‌و گووتی ماوه‌یه‌كی كه‌مه له عیراق ده‌ستبه‌كاربووم، هاتووم له نزیكه‌وه ئاشنای بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بم، هه‌روا گووتی ئوسترالیا دۆستێكی دێرینی عیراقه بۆیه ده‌رفه‌تی زۆرمان له پێشه له بواره جیاجیاكان تا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێبده‌ین.
له‌رووی سیاسیه‌وه خاتوو لیندال رایگه‌یاند كه ئه‌وان پشتگیری له عیراقێكی دیموكرات و فره‌یی ده‌كه‌ن كه تێیدا یاسا سه‌روه‌ر بێت و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت، هه‌روا گووتی ئوسترالیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌خوازن ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كان به دیالۆگ و رێگه چاره‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت سوپاسی باڵیۆزی ئوسترالیای كرد كه به بایه‌خه‌وه ده‌رواننه پێشووه‌چوونه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان خواستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و گه‌لی كوردستانی له‌مه‌ڕ هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دووپاتكرده‌وه كه پابه‌ند بوون به ده‌ستوور و جێبه‌جێ كردنی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێره كه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاته ئارا و عیراقی له قه‌یرانێكی سیاسی قووڵ ده‌رباز كرد.
له رووی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئوسترالیا ده‌توانێ له بواره‌كانی پیشه‌سازی و ووزه و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و زه‌ماله‌ی خوێندن و به‌رنامه‌ی تواناسازی و هه‌ماهه‌نگی نێوان ژووره بازرگانیه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكه‌ن، هاوكات داواشی له باڵیۆزی ئوسترالیا له عیراق كرد هانی كۆمپانیاكانی ئوسترالیا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان و پرۆژه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن و به‌شداربن له بنیاتانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئوسترالیا له عیراق پشتیوانی خۆی بۆ تێڕوانینه‌كانی به‌رپرسی هه‌رێم ده‌ربڕی و گوتی كار ده‌كه‌ین بۆ بونیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.