له‌هێرشێكدا 6 سه‌ربازی توركیا‌و 3 چه‌كداری په‌كه‌كه ده‌كوژرێن
![له‌هێرشێكدا 6 سه‌ربازی توركیا‌و 3 چه‌كداری په‌كه‌كه ده‌كوژرێن](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/pkk-23ewq111.jpg )
دوابه‌دوای هێرشه‌كه هێزێكی زۆر له‌ناوچه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ره‌كان، به‌ڵام پێش هێرشه‌كه‌یان چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه هه‌موو رێگاوبانه‌كانی ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه‌یان مین رێژكردبوو تا هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێنه‌گات.
له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌م هێرشه، ره‌جه‌ب ته‌یب كه ئێستا له نیویۆڕكه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه درێژه به‌توندو تیژییه‌كه ده‌دات، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاری خۆی ئه‌نجامده‌دات، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی كاری خۆمان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، هه‌روه‌ك نه‌متوانی ورده‌كاری زیاتر ببیستم له هاوڕێكانم، له‌گه‌لًَ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ توركیا، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.