سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ده‌ستپێكی گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا روویدا و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و هێزو لایه‌نانه كرده‌وه ، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان .
پاشان گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی كۆبۆنه‌وه‌كه كرایه‌وه كه بریتی بوون له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ و ناردنی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و هه‌روا میكانیزمی كاركردنی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری و یاسای كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ناوچه‌كه به گشتی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی گه‌لی كوردستان و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق .
سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شاندی نێردراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كرد‌و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته به‌رده‌م ئاماده‌بووان به پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و فیدرالیه‌ت و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه حكومه‌تی ئێستا لێ كه‌وته‌وه و هه‌روا پابه‌ندبوون به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئاماده‌ییان به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی كه له‌م دواییه‌دا روویاندا و ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان به‌كرده‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ر به پێویستی ده‌زانن شاندێك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ین و كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ئه‌وه بێ كه به‌رگری له پرۆسه‌ی دیموكراتی ته‌واوی عیراق بكات و هیچ پێكهاته‌یه‌كیش له‌و پرۆسه‌یه بێ به‌ش نه‌بێت.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته په‌له له ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێ و له‌مه زیاتر با دوا نه‌كه‌وێ و هه‌ر كێشه‌یه‌ك له سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌بێ به ته‌وافق و دوور له به‌رژه‌وندی حزبی بێنه چاره‌سه‌ركردن . هه‌روا به‌رێزیان ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته كه‌شێكی وا له هه‌رێمی كوردستان دروست ببێ كه كه‌س نه‌توانێ سوود له كه‌لێنه‌كانی وه‌ربگرێ و فشار بخاته سه‌ر هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌دا به‌دی كرا. هه‌روا دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانی كوردستانیشی به هه‌نگاوێكی پڕبایه‌خ دانا بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شی تیا بكرێ و گیروگرفت و كێشه‌كانی ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بێته چاره‌سه‌ركردن.
نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان راو سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ته‌وه‌رانه خسته ڕوو و ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌رۆكی كوردستان پێویسته مه‌رجه‌عێك بێت بۆ ئه‌و بارانه‌ی كه له كوردستاندا ڕووده‌ده‌ن و له‌م رووه‌وه ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی _ یان كرد له هێوركردنه‌وه‌ی باری پێشوو و ئه‌و هه‌نگاوو بڕیارانه‌ی كه بونه‌ته جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كان و هه‌ر هه‌مووشیان ته‌ئكیدیان له‌یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كریزی گه‌لی كوردستان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر رای جیاوازیش له نێوان ئه‌و هێزو لایه‌نانه هه‌بێ به‌ڵام نابێ كار بكاته سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی به تایبه‌تی له ئاست مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا و ده‌ستخۆشیشیان له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و گه‌شته‌ی كه بۆ خانه‌قین و گه‌رمیان و سلێمانی و ئه‌و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا ئه‌نجامی داوه و دووپاتیشیان كرده‌وه كه یه‌كێتی سیاسی زه‌مانه‌تێكه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌كه‌ش ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌و كێشه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێم دروستكراوه ، بۆیه وێرای هاوهه‌ڵوێستی ، باشترین شت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆمانه و وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش بۆیه هاتوینه‌ته ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌جدی چاره‌سه‌ری وه‌زعه‌كه بكه‌ین و ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانمان بكه‌ینه‌وه . راسته له ده‌سه‌ڵات به‌شدارنین به‌ڵام به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییمان له سه‌ره بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری ناردنی شاندێك بۆ به‌غدا دراو سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمیش وا به پێویست زانرا كه دیراسه‌یه‌كی وردی له‌سه‌ر بكرێ و ئالیه‌تی پێویستی بۆ دابنرێ و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا بڕیاری پێویستی له سه‌ر بدرێ.