هاشمى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌ركوك پێویستى به‌ته‌وافقی سیاسی هه‌یه‌

هاشمى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌ركوك پێویستى به‌ته‌وافقی سیاسی هه‌یه‌

جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق داواده‌كات كێشه‌ى شارى كه‌ركوك به‌ ته‌وافقی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى شاره‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت.

\"تاریق هاشمى\"" جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق رِایگه‌یاند: بۆ به‌دیهێنانى دیموكراتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى شارى كه‌ركوك پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ ته‌وافق و به‌ رِێككه‌وتنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كێشه‌كانى ئه‌و شاره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ناكرێت لایه‌نێكى كه‌ركوك په‌راوێزبخرێت و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ رِێكبكه‌ون.

هاشمى، وتیشی: پێویسته‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركوك هاوهه‌ڵوێست بن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى كه‌ دێته‌ پێش پێشكه‌وتنه‌كان و ئاسایشى ئه‌و شاره‌.

جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاشكراشی كرد كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ رِێككه‌وتنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نه‌درێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتو نابێت و نابێته‌ هۆى به‌رقه‌رابونى دیمكوراتى و ئاشتى له‌ شارى كه‌ركوك."
Top