سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی سەرەخۆشی لە سیناتۆر جۆن مەكێن بەدەست گەیشت
زۆر پێم ناخۆش بوو کاتێک هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکتانم بیست و ده‌مه‌وێت سه‌ره‌خۆشی خۆم به ئێوه و خانه‌واده‌که‌تان رابگه‌یه نم. له ده‌ستدانی که‌سێکی خۆشه‌ویست، به تایبه‌تی دایک و باب، هه‌میشه بۆشاییه‌ک دروست ده‌کات که ته‌نها به کات و وه بیرهێنانه‌وه سارێژ ده‌بێت، به‌ڵام ته‌حه‌مول کردنی ئه‌و باره ئاسانتر ده‌بێت کاتێک پشتیوانی دوسته راسته‌قینه‌کانت هه‌بێت.
به‌م روحیه‌ته‌وه، وه‌کو دۆستێکی ساڵانی درێژ، هاوخه‌می ئێوه‌م، و ئه‌وه‌نده‌ی پێم بکرێت ئاسوده‌یتان پێشکه‌ش ده‌که‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی غه‌متان.
دڵنیام که دایکتان ئاسوده بووه که پیاوێکی گه‌وره و سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک ئێوه‌ی پێگه‌یاندوه بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی. شه‌ره‌فه بۆ من که ئێوه به دۆستی خٶم بزانم، و هیوادارم که هه‌ردوو گه‌لمان به‌رده‌وام بن له فراوانکردنی شه‌راکه‌تی ستراتیژی بۆ ساڵانێکی درێژ. وه‌ک هه‌میشه، پشت ئه‌ستورم به سه‌رکردایه‌تی ئێوه بۆ یارمه‌تیدانمان له رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دیاتانه‌ی که هاوبه‌شن له نێوانماندا.
به هیوای چاوپێکه‌وتنتان له کاتێکی نزیک له هه‌ولێر.
Senator John McCain