19برینداری چه‌كی كیمیاوی گه‌رانه‌وه كوردستان دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستیان له تاران بوَ كرا
دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێ له نه‌خوَشخانه تایبه‌تمه‌نده‌كانی تاران چاره‌سه‌ری پێویستان بوَ كرا پاش نیوه‌روَی روَژی 3/8/2011 به یاوه‌ری هاوكاریانیان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان 19 كه‌س له بریندارانی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی گه‌رِانه‌وه خاكی كوردستان
فوئاد عوسمان به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌كۆی 32 كه‌س كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن ره‌وانه‌ی ئێران كرابوون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوَ چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی كه برِی ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه\"".
وتیشی\"" له‌مه‌وبه‌ریش وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان چه‌ند جارێك به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كردوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن و تاكو ئێستا 127 كه‌س چاره‌سه‌ریان له تاران بوَ كراوه و هه‌وڵه‌كانی وزاره‌تی شه‌هیدان به‌رده‌وامی ده‌بێ تاكو سه‌رجه‌م ئه‌وانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه به‌ده‌ست برینی چه‌كی كیمیاوی ده‌نالێنن وله‌مه‌وبه‌ریش له‌رێگای لیژنه‌ی تایبه‌ت نوَرینیان بوَ كراوه
شایانی باسه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و ته‌ندروستی هه‌رێم لیژنه‌ی تایبه‌تیان بوَ نوَرینی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی پێك هێناوه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌ولیژنه‌یه كه ناوی نراوه لیژنه‌ی نوَرینی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان زیندانیانسی سیاسی جگه له‌و كاره‌ی هه‌ڵده‌ستێ به فه‌حس كردنی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌و لیژنه‌یه بوونی له هه‌رسێ پاریزگای كوردستان به ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه ده‌بێت\""."