ماسته‌رپلانی رێگاوبانی هه‌رێم تا ساڵی2030 به چوار قۆناغ جێ به‌جێ ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له ئێسته‌دا ماسته‌رپلانی رێگوبانی هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی2030 كه‌وتۆته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه كه به چوار قۆناغ جێ به‌جێ ده‌كرێت.
فه‌رهه‌نگ سابیر به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له ئێسته‌دا ماسته‌رپلانی رێگاوبانی هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی2030له لایه‌ن كۆمپانیای دار هه‌نده‌سه‌ی لوبنانی كۆتایی هاتووه‌و ده‌ست به جێ به‌جێ كردنی كراوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به پێی ئه‌و ماسته‌رپلانه بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ركه‌وتووه كه تا ساڵی2030 له هه‌رێم چه‌ند رێگاوبانمان پێویسته‌و رێره‌وی رێگاكان به چ شێوه‌یه‌ك برِوان\"".
زیاتر گوتی\"" جێ به‌جێ ماسته‌ر پلانه‌كه به چوار قۆناغ ده‌بێت، واته له هه‌ر پێنج ساڵێك قۆناغێك به‌رِێوه‌ده‌چێت و بۆ جێ به‌جێ كردنی هه‌ر قۆناغێك وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم برِی ملیارێك دۆلاری پێویسته\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" پرۆژه‌ی رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر كۆیه، چیای مه‌تین، هه‌ولێر و دهۆك، كۆرِێ - قه‌ندیل - شه‌قڵاوه له نێو ماسته‌ر پلانه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت\"".
وتیشی\"" وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێم له گه‌ل وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق له هاوئاهه‌نگی دان بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری هه‌رێم له گه‌ل پارێزگه‌كانی دیكه‌ی عێراق وه‌ك موسڵ و كه‌ركووك رێره‌وی رێگاكان به یه‌ك ئاراسته‌دا یه‌ك بگرێته‌وه\""."