داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كی ئێرانی نه‌كرِن
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
ئێواره‌ی دوێنێ له سه‌نته‌ری ئاڵا كه‌مپینی نا بۆ كرِینی كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كی ئێرانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ساز كرد.
له كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌دا كه به ده‌یان رۆژشنبیر و هونه‌رمه‌ند و چاڵاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له كوردستان ئاماده‌بوون، لالۆ ره‌نجده‌ر وه‌ك رێكخه‌ری كه‌مپینه‌كه رای گه‌یاند\" ئه‌مرِۆ له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین شتومه‌ك و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی له ئێران نه‌كرِن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هاوكات داوا له سه‌رجه‌م بازرگان‌یش ده‌كه‌ین ئالوگۆرِی بازرگانی له گه‌ل ئێران رابگرن و هیچ كه‌لوپه‌ل له‌ئێران نه‌هێننه كوردستان\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" داواكارین هاووڵاتیان به ده‌نگه‌مانه‌وه بێن و بایكۆت كرِینی كه‌لوپه ل و خۆرِاك و پێداویستی ئێران بكه‌ن\"".
وتیشی\"" ئه‌م هه‌لوێسته‌مان له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ره‌وا نییه ئێمه جموجۆڵی بازرگانی له گه‌ل ئێران هه‌مابێت و سوودی داراییمان لێ بكه‌ن، كه‌چی له هه‌مان كاتداى ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان تۆپباران بكه‌ن، بۆیه له هه‌لوێسته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌وكاته‌ی ئێران تۆپباران كردنی ناوچه‌كانی كوردستان راده‌گرێت\""."