وه‌زاره‌ته‌کانى ته‌ندروستى و شه‌هیدان و کار لێژنه‌یه‌کى باڵاى هاوبه‌ش پێکده‌هێنن
![وه‌زاره‌ته‌کانى ته‌ندروستى و شه‌هیدان و کار لێژنه‌یه‌کى باڵاى هاوبه‌ش پێکده‌هێنن](https://gulanmedia.com/public/site/images/single/1.jpg)
له‌دانیشتنێکدا گفتوگۆ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوانیان کرا، باسیشیان له هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى نیوانیان کرد به‌ئامانجى خزمه‌ت کردنى دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستان.
له‌به‌شێکى دانیشتنه‌که وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان وئه‌نفالکراوان داواى له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وکارکرد، بۆپشتگیرو پاڵپشتى کردن له‌بنکه‌کانى چاره‌سه‌رى ده‌رونى له‌هه‌رێمى کوردستان، لاى خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ک له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى و کار ئاماده‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌کانیان نیشاندا بۆسه‌رخستنى کاره‌کانى ئه‌و بنکانه له‌رێگه‌ى دابین کردنى پزیشک وپزیشکى ده‌رونى و پێداویستى و خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک که‌س وکارى شه‌هیدان ئه‌نفتالکراوان وبه‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیاى سودمه‌ندبن.
پاشان بریاردرا لێژنه‌یه‌کى تایبه‌ت پێکبهێنرێت بۆپشکنینى که‌س وکارى شه‌هیدان وزیندانیانى سیاسى له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى لێژنه‌ى باڵاى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رسێ وه‌زاره‌ت بۆلێکۆلینه‌وه وبه‌دواداچونى ڕوفاتى گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
دواتر باسیان له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیاوى کرد که‌به‌هۆى رژێمى به‌عسه‌وه ژماره‌یه‌کى زۆرى هاوڵاتیانى کورد تاوه‌کو ئێستا به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌ناڵینن که‌ژماره‌یان نزیکه‌ى (450) که‌س ده‌بێت، له‌ئیستادا به‌شێکیکان له‌ووڵاتى ئیرانن به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنیان.