ئامارێك: لە مانگى رابردوودا 59 سەربازى تورك و 7 چەكدارى پەكەكە كوژراون

ئامارێك: لە مانگى رابردوودا 59 سەربازى تورك و 7 چەكدارى پەكەكە كوژراون
پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) رای گەیاند، لە مانگى تەمووز/یۆلیۆى رابردوودا سوپاى توركیا 46 جار هەڵمەتى پشكنین و هێرشى ئاسمانى ئەنجام داوە و لەئەنجامدا 59 سەرباز و پۆلیسى كوژراون و 7 چەكدارى پارتى ناوبراویش كوژراون. بەگوێرەى ئامارێكى.

هێزى بەرگریكارى گەلى كوردستان (هەپەگە) باڵى سەربازیى پەكەكە لە ئامارێكیدا كە ئەمڕۆ چوارشەم وێنەیەكى بە (ئاكانیوز) گەیشتووە، لە مانگى تەمووز/یۆلیۆى رابردوودا سوپاى توركیا 38 هەڵمەتى پشكنینى ئەنجام داوە و 8 جارانیش هێرشى ئاسمانى كردووەتە سەریان، لە 15 رووبەرووبەنەوەدا 57 سەرباز و 2 پۆلیسى كوژراون.

ئەوەشى تێدا هاتووە لەو مانگەدا چەكدارانى پەكەكە 4 هەڵمەتى پشكنینیان ئەنجام داوە و تێیاندا 7 چەكدار لە میانەى رووبەرووبوونەوەكاندا كوژراون.
Top