لە سێ‌ دیداری جیادا شەرەفەدین ئەلچی و ئەسعەد جانۆ و ، سەید هاشم هاشمی و بەهرام وەلەدبەگی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكەن

لە سێ‌ دیداری جیادا شەرەفەدین ئەلچی و ئەسعەد جانۆ و ، سەید هاشم هاشمی و بەهرام وەلەدبەگی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكەن
سێشەممە 2/8/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە سێ‌ دیداری جیادا پێشوازییكرد لە بەرێزان شەرەفەدین ئەلچی سەرۆكی پارتی دیموكراتی بەشدار و ئەندام پەرلەمانی توركیا و ئەسعەد جانۆ ئەندام پەرلەمانی توركیا و شاندێكی یاوەریان و هەروا سەید هاشم هاشمی كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی توركیا و شاندێكی یاوەری و بەهرام وەلەدبەگی سەرۆكی ئەنستیتۆی كورد لە تاران و ژمارەیەك لە رۆشنبیرانی كوردی ئێران كە بە مەبەستی پرسەوسەرەخۆشیكردن لە سەرۆك بارزانی بە بۆنەی كۆچی دوایی ( حەمایل خان ) ی دایكیانەوە سەردانیان كردبوو.

شەرەفەدین ئەلچی و ئەسعەد جانۆ و سەید هاشم هاشمی و بەهرام وەلەدبەگی و شاندەكانی یاوەریان وێرای گەیاندنی هاوخەمی خۆیان بە سەرۆك بارزانی و خانەوادەكەی ، هیوایان خواست كە ئەمە دوا خەم و ناخۆشیان بێت و سەرۆكی كوردستانیش سوپاسیكردن بۆ ئەم سەردان و هاوخەمییەیان.
Top