بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی له تۆپبارانه‌كانی ئێران, لایه‌نگرانی پارتی بدپ ده‌چنه سه‌ر سنوور
ئۆپێراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی ئێران دژ به پ.ژ.ك كه لقێكی سه‌ر به پ.ك.ك , له ناحیه‌ی یوكسه‌ك ئۆڤه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هه‌ككاری له لایه‌ن لایه‌نگرانی پارتی بدپ پرۆتێست كرا. ده‌روازه‌ی سنووره‌كان داخرا له‌لایه‌ن به‌رپرسه تورك و ئێرانیه‌كان له‌دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پارتی ناوبراو هه‌وڵی په‌رینه‌وه‌ی سنووری ئێرانیان دا. له‌وكاته‌ی كه به سه‌دان ئۆتۆمۆبێل له ده‌روازه‌ی سنوور چاوه‌روان بون خۆپیشانده‌رانیش له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنوور خێوه‌تیان هه‌ڵدا. ئۆزداڵ ئوچه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی بدپ ش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وا ده‌بێ تا ئۆپێراسیۆنه سه‌ربازیه‌كان ده‌وه‌ستێ.
ئه‌مرۆ بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی له‌به‌رامبه‌ر ئۆپێراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی یوكسه‌ك ئۆڤه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هه‌ككاری نزیكه‌ی 500 كه‌س خۆپیشاندانێكیان له ده‌روازه‌ی سنوور ئه‌نجامدا. لایه‌نگرانی بدپ له له‌ناوچه‌ی شرناك و ئێلچی هاتن و له‌و ناوچه‌یه كۆبونه‌وه,به‌رپرسی ناوچه‌ی شرناك و هه‌ككاری له ئه‌ندامانی پارتی بدپ به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كه كرد. له‌ژێر ئالاَی پ.ك.ك خۆپیشانده‌ران پاڵپشتی ئۆتۆنۆمی دیموكراسیان كرد. هه‌روه‌ها نه‌فره‌تیان له هێرش و هه‌وڵه سیاسیه‌كانی حكومه‌تی ئێران كرد. هه‌روه‌ها پاڵپشتی خۆیان بۆ بزاڤی چه‌كداری پ.ك.ك كرد.