كۆمپانیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پۆلێن ده‌كرێن
وه‌زاره‌تی پلان دانانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم رِێكه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمێك بۆ ئه‌وه‌ی پۆلینی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌هه‌رێمی كوردسانیشه‌وه بكرێته‌وه.
ئه‌یوب گه‌لاَڵی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پۆلین كردنی كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی پلان دانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رِایگه‌یاند\" ماوه‌ی 2 رِۆژه شاندێكی بالاَی حكومه‌تی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستانن، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پۆلین كردنی كۆمپانیاكان له‌وه‌زاره‌تی پلان دانان، دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه گه‌یشتینه‌وه ئه‌وه‌ی كه تیمێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ئێمه حكومه‌تی عێراق پێكبهێنرێت بۆ دانانی ئالیه‌تێك بۆ ئاڵ و گۆرِی زانیاری و هاوكاری نێوان هه‌ردوولامان\"".
روونیشیكرده‌وه\"" برِیارماندا كه له‌مه‌ودوا هاوكاریه‌كان په‌ره‌ی پێبدرێت، ناسنامه‌ی به‌ڵێنده‌ران هی كوردستان له‌هه‌موو عێراق كاری پێ بكرێت هی عێراقیش له‌هه‌رێمی كوردستان كاری پێبكرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ماوه‌ی 2 مانگ دانرا بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولامان رِێنمایه‌كان هه‌ردوولا هاوتا بكات له‌باره‌ی پۆلین كردنی كۆمپانیاكان\"".
سه‌عدیه محه‌مه‌د به‌رِێوه‌به‌ری گشتی كاروباری یاسایی له‌وه‌زاره‌تی پلان دانانی حكومه‌تی عێراق گوتی\"" كۆبونه‌وه‌ی 2 رِۆژی رِابردوومان بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بوو له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بكرێت بۆ به‌ڵێنده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كانی تری عێراق بێن له‌هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ن و له‌هه‌رێمی كوردستان بچن له‌ناوچه‌كانی تری عێراق كاربكه‌ن\""."