ئه‌شواق جاف : ئێستا باشترین كاته بوَ له كاركردن له‌سه‌ر یاساى پێنجى ساڵى 2006 ى گوَره‌به‌كوَمه‌ڵه‌كان
د. ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مروَڤى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فیدراڵ رایگه‌یاند\" تائێستا له‌گوَره به كوَمه‌ڵه‌كانى دیوانیه له كوَى شه‌ش گوَرى به‌كوَمه‌ڵ دووانیان كوَتایى پێهاتووه كه روفاتى 334 تێدابووه به جل و به‌رگى كوردى و جامه‌دانیه‌وه و ئێستا سه‌رقاڵى گوَرى سێیه‌من كه نزیكه‌ى 100 بوَ 150 روفاتى تێدابووه و سه‌رجه‌میشیان به گولله شه‌هید كراون، دواتریش سىَ گوَره به‌كوَمه‌ڵه‌كه‌ى تریش هه‌ڵده‌درێته‌وه\"" .
روونیشیكرده‌وه:\""ئێستا له‌بارترین كاته بوَ له چاپدان و بلاَوكردنه‌وه‌ى یاساى پێنجى ساڵى 2006 ى گوَره‌به‌كوَمه‌ڵه‌كان كه پێشتر له كوَنگره‌ى سێیه‌مى گوَره به كوَمه‌ڵه‌كان بریاردرا كه چاپ و بلاَوبكرێته‌وه تا هه‌موو لایه‌ك به‌و یاسایه ئاشنا ببێت، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ئایین و نه یاسا و نه‌ویژدانى مروَڤایه‌تى تاوانى له‌ناوبردنى به‌كوَمه‌ڵى پىَ قبوڵ نیه، به‌لاَم به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌و یاسایه نه‌چاپ كراوه و نه‌كارى جیددیشى له‌سه‌ر كراوه\"".
وتیشی\"" هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان بلاَویان كردوَته‌وه گوایه به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى مافى مروَڤ و به‌رپرسى گوَره به كوَمه‌ڵه‌كان كاركردن له گوَره به‌كوَمه‌ڵه‌كانى حه‌مرین راگیراوه و چیدى كارى تێدا ناكرێت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا :\""دواى بلاَوبونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگوَیه، له وه‌زاره‌تى مافى مروَڤى عێراقه‌وه به‌دواداچونمان بوَكرد ده‌ركه‌وت كه هیچ راستیه‌كى بوَنیه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه دواى ته‌واوبونى كاره‌كانى ئه‌م شه‌ش گوَره به كوَمه‌ڵه كاركردن له گوَره به‌كوَمه‌ڵه‌كانى حه‌مرین ده‌ست پێده‌كاته‌وه\"" ."