وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سلۆڤینیا پرۆژه‌یه‌كی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین جێ به‌جێ ده‌كه‌ین
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سلۆڤینیا سامۆئێل زبوگار له لێدوانێكی رِۆژنامه‌وانی دا رِایگه‌یاند\" من یه‌كه‌مین جاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م زۆر شوێنم نه‌بینیوه، به‌لاَم له‌دابه‌زینم له فرِۆكه‌خانه بینینی رِێگاوبان و هۆتێڵ و باڵه‌خانه‌كان له‌هه‌ولێر رِووئیایه‌كی گه‌وره‌تان له پێشه‌وه و به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێن كاری باش ده‌كرێت بۆ به‌ره‌و ئه‌و پێشكه‌وتنه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" زۆرم له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوێ لێ بووه ئه‌مه یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیمان نییه له‌گه‌ڵ كورد، كاتی خۆی كورد هه‌بوو ئه‌و كات یوگسلافیابوو ئێستا بۆته سلۆڤینیا، به‌شێكی زۆر له‌م كوردانه له سلۆڤینیا ماونه‌ته‌وه ئێستا ناسنامه‌ی سلۆڤینیان هه‌یه، به‌ده‌ر له‌وه ده‌مانه‌وێت زیاتر په‌یوه‌ندیه‌كانمان په‌ره‌پێبده‌ین به‌تایبه‌ت له‌بواری ئابووری.
وتیشی\"" حكومه‌تی سلۆڤینیا پرِۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتنه‌ویه مینمان هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ئێمه ئاگاداری ئه‌و كێشانه‌ین كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن به‌تایبه‌تی بوونی ئه‌و مینانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی كێشه بۆ هاولاَتیان."