ئێران مۆڵه‌تی (72) كاتژمێر ده‌داته ره‌وه‌نده‌كانی بناری قه‌ندیل كه شوێنه‌كانیان چۆڵبكه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر \"هێمن عه‌بدوڵلا\"" له‌لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند،به‌مه‌به‌ستی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌ده‌یان هاولاَتی و ئاژه‌ڵداری سنوری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر رویان له كوێستانه‌كانی بناری قه‌ندیلی ناوده‌شتی سنوری شاره‌دێكه‌مان كردوه،به‌لاَم به‌بیانوی بونی چه‌كدارانی \""پژاك و په‌كه‌كه\"" و ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ریان ئێران ئه‌و گوندنشینانه‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پێویسته له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا شوێنه‌كانیان به‌جێ بهێڵن به پێچه‌وانه‌وه له رودانی هه‌رشتێك خۆیان به‌رپرسیارن.
وتیشی،له‌گه‌ڵ خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه كه له‌كاتی رودانی حاڵه‌تی كتوپڕ‌و ئاواره بونی ئه‌و هاولاَتیانه، خێوه‌تگه‌یان بۆ بكه‌ینه‌وه‌و هاوكاریان به‌سه‌ر دابه‌ش بكه‌ین.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌و به تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هارو هاوین،تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به بیانوی بونی چه‌كدارانی پژاك و په‌كه‌كه،ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێم بۆردومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه تاوه‌كو ئێستا زیانی ماددی و گیانی زۆر به‌ر هاولاَتیانی ئه‌و سنورانه كه‌وتوه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه سالاَنه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵ كردن و ئاژه‌ڵداری روو له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن."