سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای حزبی ئیسلامیی عیراقی دەكات

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی شورای حزبی ئیسلامیی عیراقی دەكات
ئەمرۆ پێنج شەممە 14/7/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە د.موحسین عەبدولحەمید سەرۆكی ئەنجومەنی شورای حزبی ئیسلامیی عیراقی.

لە دیدارێكدا، باس لە بارودۆخی گشتی گۆڕەپانی عیراق و پێویستی قوولكردنەوەی گیانی برایەتی لە نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی عیراق كرا ، هەروەها باس لە یەكریزی هێزە سیاسیەكان كرا لەم قۆناغە مێژووییەی عیراقی نوێدا لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی عیراق.

د.موحسین عەبدولحەمید هەڵوێستی سەرۆك بارزانی بەرز نرخاند لە پشتگیریكردنی رێڕەوەی نیشتمانی و كاركردن لەسەر تەواوكردنی پرۆسەی پێكهاتەی حكومەتی فیدراڵ ، بە تایبەتی پۆستە ئەمنییەكان و هیوای خواست كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ گۆڕەپانی كوردستانیدا بەرەو پێش ببرێت ، چونكە گۆڕەپانی عیراق پێویستی بە ئەركێكی هاوبەش هەیە بۆ هێوركردنەوەی كەشوهەوای سیاسی و بزواندنی رەوشی ئێستا بەرەو هەر چی زیاتر پەیوەندیی ئیجابی بەرهەمدار لە نێوان پێكهاتە سەرەكییە سیاسییەكاندا.

سەرۆك بارزانی ، وێرای خۆشحاڵی دەربڕین بەو سەردانەی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای حزبی ئیسلامیی عیراق ، رایگەیاند كە پەیوەندییەكان سەرەڕای بەردەوام بوونیان پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێ‌.

هەروەها سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە گرنگی راوێژكردن لەگەڵ یەكتردا كردەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی برایانە و هەست كردن بە بەرپرسیارێتی چارەسەری كێشەكان بكەن.
Top