ره‌نگه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌واده‌ی دیاركراودا به‌ڕێوه نه‌چێت
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان شێروان حه‌یده‌ری كه سه‌ر به لیستی كوردستانییه تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر رایگه‌یاند كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش زانیارییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن كه له‌م نزیكانه ئه‌و یاساییه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌په‌رله‌مان ده‌گات، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه.
حه‌یده‌ری روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا په‌رله‌مان له‌پشوودایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌وا په‌رله‌مان دانیشتنی نا ئاسایی بۆ كاره پێویسته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئه‌گه‌ر یاساكه بگات، گفتوگۆی یه‌كه‌م و وه‌رگرتنه‌ویه راپۆرتی لیژنه‌كان و گفتوگۆی په‌یوه‌ست به‌یاساكه كاتی پێویسته، بۆیه پێوایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌كات و واده‌ی دیاركراوی دا به‌ڕێوه ناچێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌ی داهاتوو یاسایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌موار نه‌كرێت، ئه‌وا ره‌نگه كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ تشرینی دووه‌م دوا بكه‌وێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 28 ئاداری 2011 به‌فه‌رمی بڕیاریدا 10ی ئه‌یلول 2011 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت