کونسوڵی کۆماری میسری عه‌ره‌بی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌کات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٣-٧-٢٠١١ به‌ڕێز سلیمان عوسمان کونسوڵی کۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی کوردستان و به یاوه‌ری به‌ڕێز باسم سابر یاریده‌ده‌ری کونسوڵ، سه‌ردانی به‌ڕێز انور جبلی شابو وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان کرد.
له‌میانه‌ی پێشوازی کردن له شاندی میوان له دیوانی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن خۆشحاڵی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕێزیان ده‌ربڕی و هیوای خواست سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه‌کان زیاتر و به‌هێزتربن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه کونسوڵی کۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی کوردستان سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی کرد و له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به کاره‌کانی کونسوڵخانه‌ی میسر له هه‌رێمی کوردستان کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر تێڕوانینی ئیجابیانه‌ی میسر کرده‌وه له باره‌ی هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو روویه‌که‌وه .
پاشان باسی له هه‌نگاوه‌کانی پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و قاهیره کرده‌وه به ئاراسته‌ی خزمه‌تکردن به گیانی برایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.
به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن وێڕای هاوڕابوونی له‌گه‌ڵ کونسوڵی میسر، رونیکرده‌وه بوونی کونسوڵخانه‌ی میسر له هه‌رێمی کوردستاندا، یه‌کێکه له نیشانه‌کانی دۆستایه‌تی و گیانی برایانه‌ی راسته‌قینه‌ی نێوان هه‌ردوولا و ئاماژه‌ی به رۆڵ و پێگه‌ی گرنگی میسر کرد له ناوچه‌که‌دا له هه‌موو رویه‌که‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی ئیجابیانه‌ی میسر کرد له تێگه‌یشتنیان له ره‌وشی عێراق و کرانه‌وه‌یان له په‌یوه‌ندییه‌کان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ دا.
له به‌شێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌کانی ئابووری نێوان هه‌ردوولا کرا به تایبه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌شتی راسته‌وخۆی ئاسمانی نێوان میسر و هه‌رێمی کوردستان و به ههنگاوێکی ئیجابی له قه‌ڵه‌م درا.
پاشان شاندی میوان رۆشناییان خسته سه‌ر ئه‌زموونی میسر له بواری گواستنه‌وه‌دا و رونیان کرده‌وه له دوای به‌ریتانیا، میسر به دووه‌م وڵات دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له بواری دامه‌زراندنی هێڵی ئاسنین و هیوایان خواست ئه‌و ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌نده‌یان بگوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و رۆڵیان هه‌بێت له پڕۆژه‌کانی گواستنه‌وه‌دا.
شایانی باسه ژماره‌یه‌ک له راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی پێشوازی و دیداره‌که بوون.