وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته هه‌ولێر
ئه‌مرِۆ به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌ر ۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازی له لیۆن پانێتا وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مریكا و شاندێكی یاوه‌ری.
ئه‌مرِۆ به سه‌ردانێكی فه‌رمی لیۆن پانێتا له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته كوردستان، له شوێنی حه‌وانه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
به پێی زانیارییه‌كان له ئێستادا سه‌رۆكی كوردستان و شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له كۆبونه‌وه‌دان بۆ تاوتوێ كردنی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا ده‌كرێت.
له وورده‌كاری پتری كۆبونه‌وه‌كه ئاگه‌دارتان ده‌كه‌ینه‌وه.