وه‌زیری شه‌هیدان: جه‌خت له سه‌ر راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران ده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌رده‌م دادگه
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانمان له داهاتوودا راده‌ست كردنی تۆمه‌تبارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی گه‌لی كورده.
سه‌باح محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" یه‌كێك له كاره‌كانی داهاتووی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتوودا راده‌ست كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌یه كه به به‌شداریی كردن له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد تێوه‌گڵاون\"".
روونی كرده‌وه\"" له چوارچیوه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تی جینۆسایدناساندنی فایله‌كانی كۆمه‌ڵكوژی، كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی به به‌شداری كردن له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه تێوه‌گڵان راده‌ستی دادگه بكرێن\"".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك جاشه‌كانیش له نێو داواكراوان دا هه‌یه، تا چه‌ند كار بۆ راست ده‌كردنی ئه‌وانیش ده‌كه‌ن، ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا\"" به پێی یاسا مامه‌ڵه له گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێت كه له لایه‌ن دادگه‌وه داواكراوه، له‌م نێوه‌نده‌ش دا سه‌رۆك جاشه‌كان هه‌یه، ئێمه له داهاتوو له‌م مه‌سه‌له‌یه وور ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه به پێی یاسا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره داواكراوه‌كان راده‌ستی دادگه بكرێن\"".
ده‌رباره‌ی داخستنی دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كانیش له عێراق، گوتی\"" به پێی یاسا تا ئه‌وساته‌ی هه‌ر فایلێك له دادگه هه‌بێت نابێت ئه‌و دادگه‌یه بێته داخستن، هه‌نگاوه‌كانی كاری ئێمه له باره‌ی داخستنی دادگه‌كه به‌و ئاراسته‌یه كه ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه وه‌ك كورد بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، به تایبه‌تیش تا ئه‌و فایلانه‌ی پیوه‌ست دارن به نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كلایی ده‌بێته‌وه\""."