بروسکه‌ی پیرۆزبایی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان
به‌رِێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان
سه‌رۆكی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان
دوای سڵاو رِێز
پیرۆزبایی گه‌رمی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌تان لێ ده‌كه‌م كه‌حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیادا به‌ده‌ستی هێنا.
ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵكی توركیا جارێكی تر به ئێوه‌ی به‌خشیه‌وه، ئاماژه‌یه بۆ پشتیوانیان له‌و به‌رنامه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه‌ئێوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و ده‌ره‌وه، كارتان له‌سه‌ر كردوه‌و سه‌ره‌نجامیش به‌خێری خه‌ڵك و ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ش شكاوه‌ته‌وه.
وێرای پیرۆزبایی گه‌رمم، هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن له‌خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌تان و وه‌دیهێنانی ویست و خواستی هاونیشتمانیانی توركیا له‌كرانه‌وه‌ی دیموكراسی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان له‌ناوخۆی توركیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا، كه‌ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جارێكی تر سه‌لماندیه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێوه به‌رِێگای راستی خۆیدا ده‌رِوات و مایه‌ی ره‌زامه‌ندی زۆربه‌ی هاووڵاتیانی توركیاشه.
ئێمه برِوای ته‌واومان به‌وه هه‌یه كه‌سه‌ركه‌وتنی حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاسۆیه‌كی تازه‌تر له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندی سیاسی توركیا‌و عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێش فراوانتر ده‌كات، ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه سورین له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ.
دووباره پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م و ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
به‌رهه‌م ساڵح
هه‌ولێر