به به‌شداری بازرگانی نێوخۆیی و ئیتالیا كۆنفرانسی بازرگانی ئیتالیا‌و كوردستان به‌رِێوه‌چوو
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
ئه‌مرِۆ له شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی بازرگانی نێوان ئیتالیا‌و هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له رێوره‌سمی به‌رِێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی بازرگانی وپیشه‌سازی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و پارێزگاری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی لومبادیای وڵاتی ئیتالیا به‌شداربوون.
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سینان چه‌ڵه‌بی له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه بۆ به‌شداریی كردنی كۆمپانیا ئیتالیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویسته‌و ده‌بێته ده‌رفه‌تێك كۆمپانیا ئیتالیه‌كان له‌مه‌ودوا به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بێت له كوردستاندا.
پاشان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتی ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند\" ئه‌و كۆنفرانسه دواى ئه‌و رێكه‌وتنه دێت كه له چه‌ند مانگى رابردوو له‌بوارى بازرگانى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى لامباردیا له‌لایه‌ك و له‌نێوان ژووره‌كانى بازرگانى هه‌ردوولا مۆركراوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هه‌رێمى لامباردیا هه‌رێمێكى گرنگى ولاَتى ئیتاڵیا و له‌نێویاندا شارى میلانۆى تێدایه ،كه ناوچه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى پیشه‌سازى و بازرگانیه له ئیتاڵیا، بۆیه ئه‌و كۆنفرانسه بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى كۆمپانیاكانى هه‌ردوولایه له‌بواره‌كانى كشتوكاڵ و بازرگانى و پیشه‌سازى و خوێندنى بالاَ\"".
وتیشی\"" له ماوه‌ی داهاتوو كۆمپانیا‌و بازرگانان و ژووره بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی لۆمبادیا خولی راهێنان بۆ كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه.
دواتر گۆڤیسى مه‌ریله‌رێكخه‌رى كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند\"" له‌م كۆنفرانسه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا به‌رو پێشببه‌ین ،چونكه هه‌رێمى لامباردیاى ئیتاڵى 70 نوسینگه له شاره‌كانى جیهان ا هه‌یه و له‌به‌رنامه‌ى دایه نوسینگه‌یه‌كى هاوشێوه له كوردستان بكاته‌وه\""."