لە نەرویج و بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسی بەجیهانناساندنی جینۆسایدی گەلی كوردستان بەڕێوەچوو

لە نەرویج و بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسی بەجیهانناساندنی جینۆسایدی گەلی كوردستان بەڕێوەچوو
رێكەوتی 6/6/2011 لە هۆڵی پەرلەمانی وڵاتی نەرویج بە بەشداری زیاتر لە شەش پارتی هاوبەش لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و بە سەرپەرشتی بۆردی راوێژكاری ناساندنی جینۆسایدی گەلی كوردستان كە پێكهاتبوون لە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتی كە لە بوارەكانی مافی مرۆڤ كار دەكەن، كۆنفرانسی بەجیهانناساندنی جینۆسایدی گەلی كوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا بەشداربووانی كۆنفرانس وێڕای خستنەڕووی ناوەرۆكی ئەو تاوانە، پشتگیریان لە كەیسی جینۆسایدی گەلی كوردستان كرد و داوایانكرد هاوشێوەی ئەو تاوانانەی كە لە بۆسنا و رواندا و شوێنەكانی تر روویانداوە و بەهەمان شێوە لە كوردستانیش روویدا ئەو تاوانە لە دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی تۆمار بكرێت و وەك تاوانی جینۆساید بناسرێت.

شیاوی باسە شاندی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە وەكالەت سەرپەرشتی دەكرێت بە بەشداری نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان.
Top