وه‌زیری ناوخۆ: گرنگه هێزه‌كانی پۆلیس و پاسه‌وانی هه‌رێم سوود له ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان وه‌رگرن
![وه‌زیری ناوخۆ: گرنگه هێزه‌كانی پۆلیس و پاسه‌وانی هه‌رێم سوود له ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان وه‌رگرن](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/kerim-snjari-qwerp0ofssggd1e.jpg )
له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا باسی بار‌و دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابراوه‌كان كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له پاراستنی ئاسایشی ناوچه دابراوه‌كان .
به‌رێز وه‌زیری ناوخۆ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به به‌رده‌وامبونی مه‌شق كردنی هێزه‌كانی پۆلیس له لایه‌ن هێزه‌كانی هاو په‌یمانه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه گرینگه هێزه‌كانی پۆلیس و پاسه‌وانی هه‌رێم سود له ئه‌زمونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی هاو په‌یمان وه‌رگرن له بواری پۆلیس و پاراستنی ئاسایش .