سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسیى پارتی و یه‌کێتی کۆبۆوه
له کۆبونه‌وه‌که‌دا وێڕاى باسکردنى هه‌ندێ بابه‌تى سیاسیى گشتى، سه‌رۆکى هه‌رێم به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و ئاماده‌کاریانه کرد که له دواى بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌ى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌گه‌ڵ حزبه‌کانى ئۆپۆزسیۆن کراون.
له‌و باره‌وه وه‌فدى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى له چوارچێوه‌ى باسکردنێکى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى بارودۆخى سێ مانگى رابردووى کوردستان و ئه‌گه‌ره‌کانى داهاتوو، ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که وه‌ک پێشووتریش هه‌ڵوێستى ئیجابیى خۆیان بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن راگه‌یاندووه، لاى خۆیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى جدى خۆیان بۆ کۆبوونه‌وه‌کان ئاماده کردووه.
دواتر مه‌سعود بارزانی ته‌ئکیدى له‌سه‌ر گرنگیى دانوستان کرده‌وه و داواى له مه‌کته‌بى سیاسیى هه‌ردوولا کرد که په‌یوه‌ندى به لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه بکه‌ن و له‌سه‌ر کاتى ده‌ستپێکردنى کۆبوونه‌وه‌کان رێک بکه‌ون.
له ته‌وه‌رێکى دیکه‌دا، سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسیى راسپارد که به هه‌موو توانایانه‌وه پشتگیرى له هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى بکه‌ن که حکومه‌تى هه‌رێم به چاودێرى و رێنوێنیى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌ستى پێکردووه.
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی هه‌ردوولاى راسپارد که بۆ نیازپاکى و سازدانى زه‌مینه‌یه‌کى هێمنى دوور له گرژى، راگه‌یاندنه‌کانى خۆیان به‌و ئاراسته‌یه رێنوێنى بکه‌ن که ده‌ستپێشخه‌ربن و ره‌وت و ئاراسته‌ى کارى راگه‌یاندنه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى دانوستان و زه‌مینه‌سازیى که‌ش و هه‌وایه‌کى دوور له بارگرژى بگونجێنن. بۆیه هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى بڕیاریان دا هه‌موو بابه‌ت و به‌رنامه‌کانى راگه‌یاندنیان دوربێ له گرژى و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى دانوستاندن گونجاو بێت.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه نوێنه‌رانى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى راسپێردران بۆ په‌یوه‌ندی کردن به لایه‌نه‌کانى ئوپوزیسیون و دیارکردنى شوێن و کاتى ده‌ست پێکردنى کۆبوونه‌وه‌کان."